دۆلاری ئەمریكایی لەپاشەكشە بەردەوامە

  • 1,977 بینین


بۆ مانگی دووهەم  دۆلاری ئەمریكایی لە پاشەكشە بەردەوامە

دۆلاری ئەمریكایی بۆ مانگی دووهەم لەسەر یەك لە مامەڵە پێشوەختەكاندا پاشەكشەی تۆماركرد.

هاوكات مامەڵەكاران چاوەڕوانی كۆبوونەوەكانی بانكە ناوەندییەكان لە ئایاری داهاتوو لەبارەی گرتنەبەری هەڵوێستێكی توندی سیاسەتی نەختینەی جیهانی دەكەن.

هێزی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر شەش دراوی سەرەكی جیهانی بە رێژەی 0.01% بۆ 101.81 خاڵ پاشەكشەی كردووە.

بەپێی ئاماژەكان زیانی مانگانەی دۆلاری ئەمریكایی لە مانگی نیساندا لە 0.9%ە، بەجۆرێك نزیك دەبێتەوە لە زیانەكەی مانگی ئاداری ڕابردووی بە ڕێژەی زۆرتر لە 2%.

چاوەڕێدەكرێت كاربەدەستانی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدڕاڵی لە هەفتەی داهاتوودا تایبەت بە بازاڕ، سوو بەڕێژەی 25 خاڵ بەرز بكەنەوە و هاوكات بانكی ناوەندی ئەوروپاش سوو بە چوار خاڵ بەرز دەكاتەوە.

كریستین لاگارد سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا ڕایگەیاند، هەڵاوسان تا ئێستا لە ناوچەی یۆرۆ بەرزە.

سەرچاوە/فۆڕبس

شەپۆلێكی باران و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی باران و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
چەند سزادراوێكی چاكسازییەكان لەگەڵ خێزانەكانیان جەژنیان كرد
دواتر چەند سزادراوێكی چاكسازییەكان لەگەڵ خێزانەكانیان جەژنیان كرد
پەیوەندیدار