ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی بۆردومانكردنی قەڵادزێیە



 

ئەمڕۆ 24ی نیسانی 2023 ساڵوەگەڕی بۆردوومانكردنی قەڵادزێیە كە ساڵانە بەچەندین شێواز یادی دەكرێتەوە.

لە 24ی نیسانی 1974 شارۆچكەی قەڵادزێ لەلایەن سووپای ڕژێمی عێراقەوە بۆردومان كرا و دەیان كەس بوونە قوربانی.

شاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە و ١٣٤ كیلۆمیتر لێییەوە دوورە، لە ڕۆژھەڵاتییەوە هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی كوردستانە لەگەڵ شارەكانی سەردەشت و میراوا، لە ڕۆژئاواشەوە ڕانیە، لە باكوورەوە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمانە و لە باشوورەوە ناحیەی بنگردە و ناوچەی مەرگە و قەزای ماوەت و شارباژێڕە.

وشەی قەڵادزێ ڕەنگە لە دوو وشەی قەڵا و دزێ پێكهاتبێت كە زێ ڕەنگە ئاماژە بێت بە ڕووباری زێی بچووك كە لە نزیكی ئەم شارەدایە، قەڵادزێ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ناوی حەمیدیە بوو كە بە ئیفتیخاری عەبدولحەمیدی دووەم ئەم ناوەی لێنرابوو.

قەڵادزێ لەم گەڕەكانە پێكدێت (خانەقا، ئاشتی، ئازادی، گربداخ، ئیمام قاسم، ڕاپەڕین، بابان، نەورۆز، كۆڕەو، ساوێن، مەشخەڵان، شەهیدان، مامەندە، باخان، فەرنبەران، بنارو چوارچرا).

قەڵادزێ لە ساڵی ١٩٤٨ دەبێت بە قەزا، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردومان كرا، كە زانكۆی سلێمانی ئەو كات بۆ قەڵادزێ گوێزرابووەوە، بووە ھۆی شەھید كردنی 163 كەس و برینداركردنی نزیك بە 200 كەسی دیكە.

لە ٢٤ی نیسانی 1984 بۆ یەكەمجار لە كوردستاندا دانیشتووانی شارەكە ڕاپەڕین دژ بە حكوومەتی ئەو كات لە دوای 10 ساڵ لە بۆردومانی شارەكە و جارێكی دیكە هاووڵاتیانی ئەم شارە سەركووتكرانەوە.

لە ساڵی ١٩٨٩ دانیشتوانی پشدەر بۆ ئۆردوگاكانی بازیان و خەبات و چەند ناوچەیەكی دیكە ڕاگوێزران.

ناحیەكانی قەزای پشدەر بریتین لە ناوەندی قەڵادزێ، سەنگەسەر، ژاراوە، ھێرۆ، ئیسێوە، ھەڵشۆ‌.

٢٨٤ گوندیش لە خۆی دەگرێت.

 

ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
پێشت ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
بەهۆی تەقینی تانكی گازەوە دوو كەس بوونە قوربانی
دواتر بەهۆی تەقینی تانكی گازەوە دوو كەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار