100 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردووە



 

لە دوو رۆژی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ھەرێمیان كردووە و پێشبینی دەكرێت ڕێژەكە بۆ زیاتر لە 250 ھەزار گەشتیار بەرزببێتەوە.

ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم ڕایگەیاندووە، بۆ پشووەكانی جەژن پێشبینی دەكەن زیاتر لە 250 ھەزار گەشتیار ڕوو لە پارێزگاكانی ھەرێم بكەن، چاوەڕوان دەكرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی ھەولێر و سلێمانی بكەن.

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، بۆ ئەمساڵ دەستەكەیان بەرنامەی ھەیە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبكاتەوە، كە ساڵی رابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردبوو و زۆرینەشیان لە پارێزگاكانی عێراقەوە ھاتبوون.

لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ ھەزار شوێن ھەن كە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشكەش دەكەن، لەوانەش بنكەی گەشتیاری، ھۆتێل، رێستۆرانت، مۆتێل، كافتریا، ھۆڵی ئاھەنگ گێڕان و شوێنە گەشتیارییەكانی دیكە.

 

باران بارین زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت باران بارین زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
شارەوانی سلێمانی لەپێناو تەواوكردنی شەقامی 100 مەتری زەوی دەفرۆشێت
دواتر شارەوانی سلێمانی لەپێناو تەواوكردنی شەقامی 100 مەتری زەوی دەفرۆشێت
ەیوەندیدار