فەرەیدون عەبدولقادر: تكایە كاك قوباد بچۆرەوە سەر كارەكەت



فەرەیدون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستتن دەكات، لە پاش دیراسەكردن بگەڕێتەوە بۆ سەر كارەكەی لە حكومەت.

بەپێی پەیامێك كە لەلایەن فەرەیدون عەبدولقارد ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە؛ “هیوادارم كاك قوباد زوو دیراسەی داواكاری شاندەكەی حكومەت بكات و بگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران”، داوا لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیش دەكات، باز بدات بەسەر ناكۆكی و گرفتە بچوكەكان.

هەر لە پەیامەكەیدا فەرەیدون عەبدولقادر دەڵێت، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە قسەی باشی كردووە، بۆ یەكسختنی میللەتەكەمان، بەهەموو لایەكیشی وتووە كە میللەتەكەمان بێزاربووە لەو ناكۆكیانە.

بەوتەی ئەندامەكەی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان”ئەو سەركردانەی ناتوانن ئیرادەیەكی یەكگرتوو دروست بكەن بۆ میللەتەكەمان، ناتوانن بڵێن ئێمە سەركەوتووین، ئەو مەئساتانەی لە سلێمانی هەن، هەر كەسێك بەرپرسە دەبێت مەسرور بارزانی ڕاستی بكاتەوە، چونكە ئەو سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و بەشێكیش لە كێشەكان ئەوەیە كاك قوباد هەست دەكات لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا دەسەڵاتەكانی وەك پێویست نین”.

فەرەیدون عەبدولقارد پێیوایە”داهاتی ناوچەی سلێمانی ئێستا بەشی مووچە ناكات”.

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت”كاك قوباد تكات لێدەكەم بچۆرەوە سەر كارەكەی خۆت، كاك مەسرور ئاگادارم چۆن قەرز دەكەیت، بەڵام قەرزی زیاتر بكە بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی سلێمانی چارەسەر بكەیت”.

جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ دەسپێدەكاتەوە
پێشت جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ دەسپێدەكاتەوە
بەوێنە، شارەوانی بەمشێوەیە خۆڵ و خاشاكی ناوبازاڕی كۆكردەوە
دواتر بەوێنە، شارەوانی بەمشێوەیە خۆڵ و خاشاكی ناوبازاڕی كۆكردەوە
ەیوەندیدار