موقتەدا سەدر: 2023 ساڵی گۆڕانكارییە



موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە عیراقییەكان و موسوڵمانی جیهان دەكات و ساڵی 2023 بە “ساڵی گۆڕانكاریی” دادەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی محەمەد سەدرەوە بڵاوكراوەتەوە، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر وێڕای پیرۆزبایی لە عیراقییەكان و موسوڵمانی جیهانبە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، ناونیشانی بەیاننامەكەی بە “ساڵی گۆڕانكاریی”داناوە.

موقتەدا سەدر كە ڕابەرایەتی ڕەوتی سەدر دەكات، لە دوایین هەڵبژاردنی عێراق كە لە تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو، ڕەوەتەكەی بردنەوەیەكی گەورەی بەدەستهێنا و زیاتر لە 70 كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد، بەڵام بەو هۆیەی نەیتوانی زۆرینەی ڕەها پێكبهێنێت و ڕێژەی یاسایی ئامادەبوان لە پەرلەمان دەستەبەر بكات بۆ پێكهانی حكوت، دووچاری شكست هات و لە دواسات و لە پاش چەند ڕووداوێكی دراماتیكی، ناچار بوو لە پەرلەمان و تەواوی پرۆسەی سیاسی پاشەكە بكات و ڕێگە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی خۆش بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت.

 

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
وەرزی بارانبارین كۆتایی هات ؟
دواتر وەرزی بارانبارین كۆتایی هات ؟
ەیوەندیدار