ژمارەی قوربانیانی شەڕەكەی سودان ڕاگەیەندرا

  • 294 بینین


بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە، ئەمڕۆ هەینی بڵاوكرایەوە، بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانانەی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە لە سودان سەریهەڵداوە، زیاتر لە 400 كەس كوژراون و زیاتر لە 3500 كەسیش برینداربوون.

مارگریت هاریس، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە جنێڤ ڕایگەیاند:” 413 كەس كوژراون و 3551 كەسیش برینداربوون”.

لای خۆیەوە جەیمس ئەڵدەر، وتەبێژی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) كە بەشداری لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا كرد، ڕایگەیاند “لانی كەم نۆ منداڵ لە شەڕەكەدا كوژراون و زیاتر لە پەنجا منی تر برینداربوون”.

بە هۆی نەخۆشییەكەوە سەردانیكردن بۆ نەخۆشخانەیەك قەدەغە دەكرێت
پێشت بە هۆی نەخۆشییەكەوە سەردانیكردن بۆ نەخۆشخانەیەك قەدەغە دەكرێت
جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ دەسپێدەكاتەوە
دواتر جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ دەسپێدەكاتەوە
پەیوەندیدار