هاتووچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لەپێناو هاتووچۆیەكی سەلامەت و ئاسودە بۆ هاووڵاتیان و هاوشاریان،پلانێكی چەند خاڵی داڕشتووە، كار لەسەر جێبەجێكردنی دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، لەناوشار لەسەرجەم یەكتر برو ترافیكلایت و شەقامەسەرەكیەكان ،ئەفسەرو كارمەندانی هاتووچۆ بڵاوەیان پێ دەكرێت وئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ دەگرنە بەر.

پلانی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز:
1/لەناوشار لەسەرجەم یەكتر برو ترافیكلایت و شەقامەسەرەكیەكان ،ئەفسەرو كارمەندانی هاتووچۆ بڵاوەیان پێ دەكرێت وئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ دەگرنە بەر.
2/لەپاركەكان وشوێنە گشتیەكان(پاركی شار ،پاركی سامی عبدالرحمان،پاركی شانەدەر،فاملی مۆل ماجدی مۆل،ماجدی لاند)،مەفرەزەی جێگیری هاتووچۆ بونی دەبێت بەدرێژایی ڕۆژانی جەژن بۆ ڕێكخستنی هاتووچۆ.
3/بۆ ڕێگریكردن لەتیژڕۆیی كردن، جگەلەكامیرە جێگیرەكانی هاتووچۆ، لەسەرجەم ئەو شوێنانەی ئەگەری ئەوە هەیە شوفێران تیژڕۆیی تیادابكەن، كامیرەی خولاو دادەنرێت.
4/بۆ ڕێگری گرتن لەدیاردەی مەینۆشی، سەرجەم مەفرەزەكانی كەلەئەرك دەبن ئامێری پشكنینی مەینۆشیان لەلادەبێت،وەلەهەر حالەتێك كە گومان بكەن شوفێرێك مەی خواردۆتەوە پشكنینی بۆدەكەن
5/لەبۆ ڕێگاكانی هەولێر بەدەوروبەری دەبەستێتەوە،بەتایبەت سەیرانگاكان وهاوینەهەوارەكان بەدرێژایی ڕێگایەكان مەفرەزەی هاتووچۆی لێ دەبێت، وەئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ بەجێدەگەیەنن.
6/بۆهاوینەهەواری شەقڵاوە كەپێشبینی دەكرێت خەلك وهاوڵاتیان لەرۆژانی جەژن ڕووی تێبكەن،جگە لەئەفسەرو كارمەندانی هاتووچۆی شەقڵاوە،هێزی پالپشتی لەشوێنەكانی ترەوە ڕەوانەی ئەو شوێنە دەكرێن ،بۆئەوەی هاتووچۆ بەشێوەیەك ڕێكبخەن، كەكەمترین گرفتی هاتووچۆ دروست بێت.
7/لەڕێگای ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر كەپەخشی لەسەرفریكوێنسی 1’91بەردەوام ڕێنمایی وئاگاداری بڵاودەكرێتەوە لەسەر ڕەوشی ڕێگاوبانەكان.
8/مەفرەزەكانی بنكەی هاتووچۆی ڕێگای خێرا، بەبەردەوام لەئەرك دەبن لەشەقامی 120مەتری خێرا، بۆ ڕێكخستنی هاتووچۆ چاودێری كردنی سەقامەكە وەڕێگری كردن لەهەر سەرپێچیەكان كەئەگەر هەبێت بكرێت.

بنەماڵەی كاوە بازیانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت بنەماڵەی كاوە بازیانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
گەرمیان؛ بەم جەژنە تۆمەتبارێك تەقە لە سێ گەنج دەكات
دواتر گەرمیان؛ بەم جەژنە تۆمەتبارێك تەقە لە سێ گەنج دەكات
ەیوەندیدار