ڕووداوێكی هاتوچۆ لە توركیا برینداربوونی ٣٩ كەسی لێكەوتەوە


 

لە پارێزگای بارتن باكووری ڕۆژئاوای توركیا، پاسێكی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا، بەپێی ئامارە بەراییەكان لە ڕووداوەكەدا، ٣٩ كەس برینداربوون.

ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای بارتن-زۆنگوڵداك ڕووی دا كە تیایدا پاسێك لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو و وەرگەڕا.

دوا بە دوای ڕووداوەكە تیمەكانی جەندرمە، تەندروستیی، ئافاد و ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

بەپێی ئامارە بەراییەكان لە ڕووداوەكەدا، ٣٩ كەس برینداربوون كە لەلایەن تیمەكانی تەندروستییەوە لە شوێنی ڕووداوەكە چارەسەری سەرەتاییان بۆ كرا و پاشان بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی بەپەلە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكان.

سوودانی بەرەو تاران بەڕێكەوت
پێشت سوودانی بەرەو تاران بەڕێكەوت
لە ئێزمیر 167 كۆچبەر ڕزگاركران
دواتر لە ئێزمیر 167 كۆچبەر ڕزگاركران
پەیوەندیدار