قوباد تاڵەبانی: ئەم جەژنە دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی پێکەوە ژیان



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم جەژنە دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی پێکەوە ژیا.

قوباد تاڵەبانی، لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”لە دڵەوە هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی دنیا و هی کوردستان بەتایبەت پیرۆز دەکەم”.

دەشڵێت:”ئەم بۆنەیە کە جیاواز لە ڕەهەندە ئاینییەکەی بەشێکە لە کولتوور و سرووتە کوردەوارییەکان و دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی و گەردن ئازادی و دەربڕینی خۆشی و شادی و لە هەمان کاتیشدا بەهێزکردنی پایەکانی پێکەوە ژیان”.

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە
پێشت روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە
رێواز فایەق بۆ بەرپرسان: خۆتان لە لێدوانی توند و زبر بپارێزن
دواتر رێواز فایەق بۆ بەرپرسان: خۆتان لە لێدوانی توند و زبر بپارێزن
ەیوەندیدار