دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان تا كاتژمێر 12ی شەو بەردەوام دەبێت



بانكی حەمرین لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی چارەسەر كراوە، تا كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو لەدابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبن.

محەمەد مەلا حەسەن، بەڕێوەبەری بانكی حەمرین لە هەولێر رایگەیاندووە، كێشەی موچەی خانەنشینان لە هەولێر چارەسەركراوە، هیچ گرفتێك نییە، داوا لە خانەنشینان دەكەین تا كاتژمێر 12:00ـی شەوی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەر خانەنشینێك بێت بۆ مووچە وەرگرتن، مووچەكەیان پێدەدەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە سلێمانی بەبیانوی نەبونی سیولە، موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش نەكرا، لە هەولێر و دهۆكیش تا نیوەرۆ وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر راگرتنی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، مووچە دابەش نەكرا.

بانكی ناوەندی هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی مووچەوە ڕاگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە
پێشت بانكی ناوەندی هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی مووچەوە ڕاگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە
كاروان گەزنەیی؛ لەهەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار كەمتر بۆ بانكەكانی سلێمانی نێردراوە
دواتر كاروان گەزنەیی؛ لەهەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار كەمتر بۆ بانكەكانی سلێمانی نێردراوە
ەیوەندیدار