هەولێر؛ مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر خوێندكارێكی كچی 7 ساڵان



مامۆستایەك لە قوتابخانەیەكی تایبەتی هەولێر ماوەی ساڵێك و 6 مانگ دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر خوێندكارێكی كچی 7 ساڵان بە پێی زانیارییەكان مامۆستاكە هەڕەشەی ئەوەی لە كچەكەیان كردووە كە لای هەركەس قسە بكات دەیكوژێت و شوێنەواری مووس بە جەستەی منداڵەكەوەیە.

لە قوتابخانەكی گەڕەكی عەینكاوە لە هەولێر، كە بە زمانی فەرەنسی وانەی تێدا دەخوێندرێت، ماوەی ساڵێك و 6 مانگە مامۆستایەكی قوتابخانەیەكە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر منداڵێك كە تەمەنی 7 ساڵانە و دایكی مەغریبیە و باوكی ئەڵمانییە.

لە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیای ڕووداوی ڕاگەیاندووە، كە دایك و باوكی منداڵەكە باسیان لەوەكردووە، كە مامۆستاكە هەڕەشەی ئەوەی لە كچەكەیان كردووە، كە لای هەركەس قسە بكات دەیكوژێت و شوێنەواری مووس بە جەستەی منداڵەكەوەیە و بەو شێوەیە هەڕەشەی لێكردووە.

بە پێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، 4 منداڵی دیكەی ئەو قوتابخانەیە هەمان كەیسیان هەیە، بەڵام تائێستا ئەو دۆسیانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە یەكلا نەكراونەتەوە و كەسوكاریان سكاڵایان تۆمار نەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مامۆستاكە خەڵكی سوریایە و تەمەنی 35 ساڵە و مامۆستای وەرزشە و دوای تۆماركردنی ساكاڵا لەلایەن دایك و باوكی منداڵەكەوە، دەستگیر كراوە و دۆسیەكەی لە دادگایە.

 

كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
پێشت كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
هێڤیدار ئەحمەد: كێ دەڵێت داهاتی سلێمانی كەمە؟
دواتر هێڤیدار ئەحمەد: كێ دەڵێت داهاتی سلێمانی كەمە؟
ەیوەندیدار