سودانی و لیژنەی نەوت و غاز هەناردەكردنی نەوت تاووتوێدەكەن



 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پلانی حكوومەتەكەی بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت لەگەڵ لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازیی كردووە لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكانی ‌ئەنجوومەنی نوێنەران.

لە كۆبوونەوەیەكدا، جەخت كرا‌وەتەوە لەسەر پێشخستنی پیشەسازی نەوت و رێكخستنی پرۆسەی ھەناردەكردنی نەوت، بەتایبەتی دوای رێككەوتنەكەی ئەم دواییە لەنێوان حكوومەتی فیدراڵیی و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە سەبارەت بەھەناردەكردنی نەوت كە ئەوە رێگا خۆشكەرە بۆ پەسەندكردنی یاسایی نەوت و غازی فیدراڵیی.

لەوبارەیەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، گرنگی زۆر بە بەپرسی وزە و پلانەكان بۆ پێشخستنی پیشەسازی نەوت دەدەن، بۆ ئەوەی عێراق رۆڵێكی گرنگی ھەبێت لە بازاڕەكانی غازی جیھاندا.

چواری ئەم مانگە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان واژوو كرا.

“ئێمە لە هەموو شوێنێك شانازی بە كوردبوونمانەوە دەكەین”
پێشت “ئێمە لە هەموو شوێنێك شانازی بە كوردبوونمانەوە دەكەین”
لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێك بڵاوكرایەوە
دواتر لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێك بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار