بڕیار لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم دەدرێت



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی پێشینەیەك وەكو قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بدرێت، تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی پێدابینبكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات، بەپێی زانیارییەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە باسكردنی دۆخی ئابوری وڵات دەبێت و لەنێویشیاندا باس لەرێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا دەكرێت.

بڕیارە لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی بڕێك پارە بۆ هەرێم وەكو پێشینە و بەقەرز بدرێت تا بتوانرێت مووچەی فەرمانبەران دابینبكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پاش پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023، ئەو بڕە قەرزە لە پشكی هەرێمی كوردستان، دەبڕدرێت.

پووتین سەردانی دوو هەرێمی ئۆكراینی كرد
پێشت پووتین سەردانی دوو هەرێمی ئۆكراینی كرد
حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان كۆدەبنەوە
دواتر حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار