وەزیری شارەوانی پێشوازی لە كارمەندەكەی شارەوانی مەخموور كرد



وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوزای لەو كارمەندەی شارەوانی مەخموور كرد، كە كاتی بارانە زۆرەكەی هەفتەی ڕابردوو مەخموور دووچاری كۆبوونەوەیەكی زۆری ئاوی باران و ئەگەری لافاو بووەوە، لە كارێكی سەختدا وێڕای سەختیی كارەكە چووە نێو ئاوەڕۆیەك و چەندین پارچەی گەورەی كۆنكرێتی دەرهێنا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە عەبدال سابیر حەمەڕەش، كارمەندی گرێبەست لە شارەوانیی مەخموور كرد.

ئەو كارمەندە لە كاتی بارانە زۆرەكەی هەفتەی ڕابردوو ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣، كە هەرێمی كوردستانی گرتەوە و مەخمووریش دووچاری كۆبوونەوەیەكی زۆری ئاوی باران و ئەگەری لافاو بووەوە، لە كارێكی سەختدا وێڕای سەختیی كارەكە، بەڵام چووە نێو ئاوەڕۆیەك و چەندین پارچەی گەورەی كۆنكرێتی دەرهێنا و ئاوەڕۆكەی كردەوە، بەو كارەی چەندین ماڵی گەڕەكێكی مەخمووری لە مەترسیی ژێرئاوكەوتن ڕزگاركرد.

ساسان عەونی، وێڕای سوپاسكردن و دەستخۆشی و پەسندكردنی ڕۆڵی ئەو كارمەندە، ئاماژەی بەوەش كرد كاك عەبدال نموونەی سەدان كارمەندی تری شارەوانییە لە سنووری سەرجەم شارەوانییەكان لە هەموو شارەكانی كوردستان كە بە ڕۆحێكی بەرزی بەرپرسیارێتییەوە دڵسۆزانە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پارێزگاری لە ماڵی هاووڵاتییان.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە
پێشت راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە
عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دیاریكرد
دواتر عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دیاریكرد
ەیوەندیدار