چەند بەڵگەیەكی زانستی دەیسەلمێنێت شەوی ٢٧ی ڕەمەزان شەوی قەدرە



ڕۆژ بەڕۆژ موعجیزە زانستییەكانی ناو قورئانی پیرۆز دەردەكەون و بە وتەی زانایانی ئایینی و پسپۆڕانی بیركاری، شەوی قەدر و ئەو سورەتەش، كە بەناویەوە هاتۆتەخوارەوە چەند بەڵگەیەكی زانستییان تێدایە.

وشەڪانی سورەتی (القدر) لە قورئانی پیرۆزدا وەك دەردەكەوێت، كە ٣٠ وشەیە وەك ئاماژە و بەڵگەیەك بۆ جوزئەكانی قورئانی پیرۆز، هەروەها ژمارەی پیتەكانی سورەتەكەش ١١٤ پیتە، كە یەكسانە بە ژمارەی سورەتەكانی قورئانی پیرۆز.

بە وردبوونەوەش لە سورەتی (القدر) دەركەوێت، كە وشەی (هی) لە ژمارە (٢٧) دایە ئاماژەیە بۆ شەوی قەدر لە مانگی ڕەمەزاندا و هەروەها وشەی (القدر) لە ژمارە (٥_ ١٠ _١٢) دووبارە دەبێتەوە، كە ئەگەر ڪۆبڪرێنەوە دەكاتە ٢٧ و ئەوانەش بەڵگەن لەسەر بوونی شەوی قەدر لە ٢٧ی ڕەمەزاندا.

هەر بەپێی بەڵگە زانستییەكان، وشەی لیلە القدر ٣ جار دووبارە دەبێتەوە و ژمارەی پیتەڪانی (لیلە القدر) ٩ پیتە، كە ئەگەر جارانی بڪەین ٣×٩= ٢٧ بەڵگەیەکی ترە شەوی (لیلە القدر) لە ٢٧ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

قەرزەكانی سەر عێراق كۆتاییان دێت
پێشت قەرزەكانی سەر عێراق كۆتاییان دێت
سودانی؛ وادەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشكراكرد
دواتر سودانی؛ وادەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشكراكرد
ەیوەندیدار