ئاسایشی گەرمیان؛ ژنێكیان دەستگیركرد كە ماددەی هۆشبەری لەنێو جلەكانی شاردبووەوە



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، بەشی ماددەی هۆشبەر توانیان ژنێك لەگەڵ كوڕێك كە بەنیازی ساغكردنەوەی ماددەی هۆشبەربوون لە قەزای كەلار دەستگیربكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای زانیاری كۆكردنەوەی بەردەوامی هێزەكانیان لە ئاسایشی كەلار بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەو كەسانەی، كە كاری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەكەن، لەسنورەكە توانیان لەكەمترین كاتدا لەنێو ماڵی تۆمەتبار(ش.ڕ) تەمەن ٣٠ساڵ لەگەل تۆمەتبار (ف.م)تەمەن ١٨ساڵ كە ژنە توانرا دەست بەسەر١٦گرام ماددەی هۆشبەر بگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو تۆمەتبارە ژنە لەنێو جلەكانی شاردبویەوە بەشێوەیەك كە هیچ كەس هەست نەكات ، بەڵام وەك هەمیشە نەتوانرا لە دەستی هێزەكانیان دەرچێت ئاشكراكرا و لەئێستا بە پێی مادەی ٢٦ی هۆشبەر لەسەر بڕیاری دادوەر، لە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراون.

ئاشكراشیكردووە، كە لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هێزەكانی ئاسایشی كەلار توانیان ١٢كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیران.
ناوەكان:
١-(ك ر م) تەمەن ١٩٨٩
٢-(ك ق م) تەمەن ١٩٨٥
٣-(ت م ف) تەمەن ١٩٨٧
٤-(گ ج م) تەمەن ١٩٨٨
٥-(ر ج م) تەمەن ١٩٨٨
٦-(أ م س) تەمەن ١٩٨٦
٧-(ش س ح) تەمەن ١٩٩١
٨-(م ع ع) تەمەن ١٩٨٩
٩-(م ر ك) تەمەن ١٩٨٤
١٠-(ش ر س) تەمەن ١٩٩٧
١١-(ف م ع) تەمەن ٢٠٠٦
١٢-(ب ج ن) تەمەن ٢٠٠١

دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
پێشت دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
ئێران و هەرێم دەربارەی مەرزی باشماخ ڕوونكردنەوە دەدەن
دواتر ئێران و هەرێم دەربارەی مەرزی باشماخ ڕوونكردنەوە دەدەن
ەیوەندیدار