كۆرۆنا لەسلێمانی بڵاوبۆتەوە هۆشداری دەدرێت هاووڵاتیان



پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی ڕایدەگەیەنێت ، پەتایەكی هاوشێوەی كۆرۆنا لەنێو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بڵاوبۆتەوە ، وەك ژمارە زۆرە و نیشانەكانی تەواو لە كۆرۆنا دەچێت ، بەڵام كێشە بۆ سنگ و كۆئەندامی هەناسە دروست ناكات.

د.زانیاری ئاغەل، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پەتاكە بوونی هەیە لەڕووی ژمارە زۆر توشبوو هەیە، هەموو ئاماەژەكان بۆ ئەوە دەچن پەتاكە كۆرۆنا بێت ، بەڵام دەبێت پیشكینی تایبەتی بۆ بكرێت .

وتیشی،”بەداخەوە پشكینی كۆرنا ئێستا بەردەست نیە ، هیچ گۆرانێك بەسەر توشبووەكەدا ناهێنێت، تەنها بۆ نیشانە كردنی پەتاكەیە ، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی ئەو پشكنینە بكرێت “.

ڕاشیگەیاند، زۆربەی نەخۆشەكان توشی هەڵامەت دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا كۆكە دەگرن و قورئێشەی لەگەڵ دەبێت و لەرز وتا دەگرن یەك دوو ڕۆژ و سەر ئێشە و هەندێك نەخۆش قورستر دەیگرن تا وای لێ دێت نان نەخوات و هەندێك جار ڕشانەوە و بۆن وتامیشی نامێنێت، بەڵام ناگاتە ئەوەی سییەكانی توشی هەوكردن بێت .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەموو نەخۆشیەكی پەتا بڵاودەبێتەوە و وردە وردە هێزی یەكمجاری پێ نامێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بڕە ڤاكیسنەی هاووڵاتیان بەكاریان هێنا و توشبوونی بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان بە كۆرۆنا و دروست بوونی بەرگری لە لەشیان هۆكارە بۆ ئەوەی ئەمجارە ئەو ترسەی پێشتری نەبێت .

ئاشكراشیكرد، هەموو جیهان لەسەر ئەوە كۆكن، كە دەكرێت جارێكی دیكە كۆرۆنا بە بەهێزی دەربكەوێتەوە ، نەك ئەو لاوازیەی ئێستا هەیەتی .

داواش لە هاووڵاتیان دەكات، ئەوانەی توشی پەتاكە بوون پشوو بدەن و ئەگەر بەڕۆژوو بوون ئەو دوو ڕۆژ مەگرن و دەرمانیه ەڵە بەكارنەهێنن ، ئەگەر پەتاكە قورس بوو لەسەریان سەردانی پزیشك بكەن ، ڕەچاوی خواردنی باشیش بكرێت .

 

 

كۆیە؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج قوربانی لێ كەوتەوە
پێشت كۆیە؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج قوربانی لێ كەوتەوە
سەعدی پیرە؛ باشترە هەڵبژاردن چوار بازنەیی بێت نەوەك تێكەڵ و پێكەڵ
دواتر سەعدی پیرە؛ باشترە هەڵبژاردن چوار بازنەیی بێت نەوەك تێكەڵ و پێكەڵ
ەیوەندیدار