یاریزانە توركەكەی مان سیتی دەچێتە بەرشلۆنە ؟



 

بریكاری ئیلكای گۆندۆگان ڕایدەگەیەنێت، یاریزانەكەی مانشستەر سیتی “هیچ ڕێككەوتنێكی نییە” لەگەڵ یانەیەكی تر، وەك ئاماژەیە بە بەرشەلۆنە.

گۆندۆگان لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە یانەی مانشستەر سیتییەوە كرد و یەكەم بۆندی پیپ گواردیۆلا بوو لە تیپەكەدا كە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا كۆتایی دێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “میرۆر”، ئەگەر گۆندۆگان بچێتە بەرشەلۆنە، ڕەنگە دەرگا بەڕووی چێڵسیدا بكاتەوە بۆ گواستنەوەی چاڤی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.

ڕۆژنامەی “میرۆر” لە زاری ئیلهان گوندۆگان مام و بریكاری یاریزانەكە بڵاویكردەوە”سەرم سوڕماوە ئەو چیرۆكانە لە كوێوە هاتوون سەبارەت بە بۆندێك كە ماوەیەكی زۆرە تەواوكراوە، لەگەڵ ئەمەشدا بڕیار نەدراوە لە چەند ساڵی داهاتوودا لە كوێ یاری بكات”.

بە وتەی ئیلهان “ئیلكای گۆندۆگان هێشتا دەتوانێت لەم وەرزەدا سێ نازناوی گەورە بەدەستبهێنێت وەك كاپتنی یانەی مانشستەر سیتی، ئەوە تاكە شتێكە كە ئێستا جەختی لەسەر دەكاتەوە”.

ئیلكای لە 300 یاری لەژێر سەركردایەتی گواردیۆلا لە مانشستەر سیتی نزیك دەبێتەوە، بەو پێیەی لە 293 یاریدا بەشداریی كردووە و 54 گۆڵی تۆماركردووە و 38 گۆڵیشی دروستكردووە، لەم وەرزەشدا لە 40 یاری لەگەڵ مان سیتی، 5 گۆڵی تۆماركرد و 5 گۆڵیشی دروستكردووە.

مان سیتی لە پلەی دووەمی خولی ئینگلیزیدایە و خۆی بۆ یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادە دەكات.

ڕۆژنامەی “میرۆر” دەڵێت، لەم هاوینەدا مانشستەر سیتی دەتوانێت بۆندی یاریزانەكە نوێ بكاتەوە، لەپێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەڕاست، بەبێ گوێدانە ئەوەی گۆندۆگان لە یانەكە دەمێنێتەوە یان نا.

ئەنجوومەنی فەتوای هەرێم بۆ نوێژی جەژن و هەینی لە یەك ڕۆژدا بڕیاریدا
پێشت ئەنجوومەنی فەتوای هەرێم بۆ نوێژی جەژن و هەینی لە یەك ڕۆژدا بڕیاریدا
“ئەگەر کورد یەکگرتوو بوایە، ئێستا سنورمان لە دەریای ناوەڕاست دەبوو”
دواتر “ئەگەر کورد یەکگرتوو بوایە، ئێستا سنورمان لە دەریای ناوەڕاست دەبوو”
پەیوەندیدار