سیستمی مووچە دەستكاری دەكرێت



 

فەرمانبەران لە چاوەڕوانی یاسایەكی نوێدان بۆ دروستكردنی دادپەروەری زیاتر لەنێو فەرمانبەراندا تایبەت بە مووچە.

بەپێی راپۆرتی كەناڵی سۆمەریەنیوز، ئەو بابەتە لەژێر لێكۆڵینەوەی لیژنە تایبەتمەندەكاندایە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاندووە، دواكەوتنی یاساكە بە بوونی تێبینی و ناڕازیبوونی بەشێكی وەزارەتەكانەوەیە بەپاساوی بوونی یاسای تایبەت بەخۆیان.

لەلایەكی دیكەوە یاساناسان لەئەو بڕوایەدان وەزارەتەكان هیچ پشتیوانییەكی یاساییان نییە كە بتوانن رێگری لەیاسا نوێیەكەی تایبەت بە مووچە بكەن.

یاساناسان دەڵێن، پەرلەمان لایەنی یاسادانانە لە هەڵوەشاندنەوە و هەمواری هەر یاسایەك لە وڵاتدا.

پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكدا دەرهێندرا
پێشت پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكدا دەرهێندرا
سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە بریندار بوو
دواتر سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە بریندار بوو
ەیوەندیدار