فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە قامیشلۆ بۆردوومانكرد



 

فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە سنووری شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكرد.

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایان كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سەر رێگای قامیشلۆ لە نزیك دەروازەی نسێبین فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان بۆردوومانكردووە.

تا ئێستا بە فەڕمی نە توركیا و نە هەسەدە و نە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ئەو هێرشەوە بڵاونەكردووەتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی میدیای توركی لە ئەنقەرەوە باسیان لەوەكردووە، ئەو هێرشە سەركردەیەكی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدەی بە ئامانج گرتووە.

هەینی رابردوو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا هێرشێكیان لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كردنە ئامانجی مەزڵووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەنجامدا.

شەوی رابردوو پاتریك رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن رایگەیاند، لە هێرشەكەی سلێمانی هێزەكانمان بێ زیانبوون، هێرشەكە تەنیا 100 مەتر لە هێزەكانمانەوە دووربووە.

ئاشكراشیكرد، لێكۆڵینەوەكانیان لە هێرشەكەی نزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێكردووە.

لەلایەكی دیكەوە پەیجی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە لەئەو هێرشەدا دوو سەركردەی پەكەكە شەهید بوون.

دوو تەرم لە سنووری دهۆك دۆزرانەوە
پێشت دوو تەرم لە سنووری دهۆك دۆزرانەوە
میسر داوای كشانەوەی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان دەكات
دواتر میسر داوای كشانەوەی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان دەكات
ەیوەندیدار