نێچیرڤان بارزانی: هەرێم هەمیشە بۆ عیراق و وڵاتانی دراوسێ وەك فاكتەری ئارامی و سەقامگیری دەمێنێتەوە



سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكانیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵاتیان تاوتوێ كرد و جەختیان لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان تەواوی لایەنەكان كردەوە بۆ پشتگیری لەحكومەتی فیدراڵ و سەرخستنی كارنامەكەی.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە میانی دوا سەردانەكانیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و لایەنە سیاسییەكان دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵاتیان تاوتوێ كردو جەختیان لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان تەواوی لایەنەكان بۆ پشتگیری لەحكومەتی فیدرال و سەرخستنی كارنامەكەی كردەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە پێكەوە كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا لە مادەی 140، بودجەو شایستە دارایییەكان، دۆخی شەنگال و كێشەكانی وڵات بەگشتی بە گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستور و پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی وڵات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی بە تەواوی هاوڕابوون و كە بە هیچ شێوەیەك رێگە بەهیچ جۆرە هەڕەشە و كردەوەیەكی سەربازی لە سنوورەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ نادرێت و بۆ ئەم مەبەستەش وەك هەمیشە هاوكاری و یارمەتی پێشكەش بە پەنابەران دەكەن، بەڵام رێگە بەبونی گروپی چەكدار لە هەرێمی كوردستان نادرێت، بۆیە هەولێر و بەغدا بە تەواوی هاریكاری و هەماهەنگی دەكەن و ئاسایشی سنورەكان دەپارێزن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش هاوكارو هەماهەنگ دەبن و رێكاری پێویست دەگرنەبەر.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوەكەیدا ئاشكراشیكردووە، كە نێچیرڤان بارزانی دڵنیاییداوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بۆ عیراق و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكەش بە فاكتەری ئارامی و سەقامگیری دەمێنێتەوە.

ئێران و هەرێم دەربارەی مەرزی باشماخ ڕوونكردنەوە دەدەن
پێشت ئێران و هەرێم دەربارەی مەرزی باشماخ ڕوونكردنەوە دەدەن
بەڤیدیۆ، جوانترین گۆڵی مۆندیال
دواتر بەڤیدیۆ، جوانترین گۆڵی مۆندیال
ەیوەندیدار