نرخی بەنزین دادەبەزێت



پاش چەند مانگێک بۆ یەکەمجار نرخی بەنزین گەیشتە ٨٧٥ دینار، ئێوارەی ئەمڕۆ هەر سێ جۆرەکەی بەنزین ٢٥ دینار نرخەکانیان دادەبەزێت.

سەرچاوەیەک لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سۆپەر ٢٥ دینار نرخەکانیان دادەبەزێت، گازیش ٥٠ دینار کەمدەبێتەوە.

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە ٩٠٠ دینارەوە دەبێتە ٨٧٥ دینار.

موحەسەن لە هەزار و ١٠٠ دینارەوە دەبێتە هەزار و ٧٥ دینار.

سۆپەر لە هەزار و ٢٥٠ دینارەوە دەبێتە هەزار و ٢٢٥ دینار.

هەروەها نرخی گازیش لە ٨٥٠ دینارەوە دەبێتە ٨٠٠ دینار.

غازیش لە ٥٥٠ دینارەوە دەبێتە ٥٢٥ دینار.

کێ زەکاتی پێدەشێت؟
پێشت کێ زەکاتی پێدەشێت؟
نووسەرێكی بەناوبانگی توركیا دەبێتە بەربژێری هەدەپە
دواتر نووسەرێكی بەناوبانگی توركیا دەبێتە بەربژێری هەدەپە
ەیوەندیدار