هەولێر؛ یەكێكی دیكە لەو تاوانبارانەی كاریان دەستدرێژیكردنە سەر ژنان بوو دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای ئەوەی دوێنێ باندێكی چوار كەسیان دەستگیر كرد كە هەڵدەستان بە ڕێگریكردن و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان ، ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ بەشی پۆلیسی عەنكاوە، بنكەی پۆلیسی حەدیاب باندێكی چوار كەسیان دەستگیركرد كە هەڵدەستان بە ڕێگری كردن و دەستدرێژی كردنە سەر ئافرەتان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی دیكە بەناوی (ڕ. ش. ا.) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیر كرا كە یەكێك بوو لەم باندە.

بەهۆی خراپی كەشوهەواوە سبەینێ‌ لە پارێزگایەك كرایە پشوو
پێشت بەهۆی خراپی كەشوهەواوە سبەینێ‌ لە پارێزگایەك كرایە پشوو
سوودەكانی تەندروستيیەكانی فەریكە نۆك كامانەن؟
دواتر سوودەكانی تەندروستيیەكانی فەریكە نۆك كامانەن؟
ەیوەندیدار