وادەی گۆڕانكارییە گەورەكەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا



 

ماوەی دوو ڕۆژە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر دەڵێت، ئەو بەرزبوونەوەیە كاتییە و پێدەچێت 10 ڕۆژی دیكە نرخی 100 دۆلار بۆ 137 هەزار دینار داببەزێت.

سەرەڕای ئەوەی دوو ڕۆژە بانكی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری كەمكردووەتەوە، بەڵام وتەبێژی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر جەخت دەكاتەوە دۆلار زیاتر دادەبەزێت و دینار بەهێز دەبێت.

كەیفی خۆشناو، وتەبێژی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بەرزبوونەوەیەی لەبەهای دۆلار بەرامبەر دینار لەدوێنێوە ڕوویداوە كاتییە وپەیوەندی بە كەمی خستەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە خواستی بازاڕ لەسەر دۆلارهەیە.

دەشڵێت، ڕەنگە ١٠ ڕۆژی دیكە كەس ١٠٠ دۆلاری بە ١٤٠ هەزار دیناریش نەوێت، بۆیە پێشبینی دەكەین دوای جەژن بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٧ هەزار دینار داببەزێت.

چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا نرخی دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دابەزیبوو، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە جارێكی دیكە نرخی بەرز بووەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

زۆرترین باران لە شیلادزێ باری
پێشت زۆرترین باران لە شیلادزێ باری
لەبارەی داخستنی هەدەپەوە هۆشداری دەدرێت
دواتر لەبارەی داخستنی هەدەپەوە هۆشداری دەدرێت
ەیوەندیدار