وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەكانی خوێندنی دكتۆرا و ماستەری لە كۆریای باشوور بڵاوكردەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، بۆ فەرمانباران و مامۆستایان ژمارەیەك دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرایان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور هەیە و دەشڵێت،”دەرفەتی خوێندنیش لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێكۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی كۆریای باشوو (KDI School)ـە”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە ئەوانەی ئارەزووی خوێندنیان هەیە دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن بۆ زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای لە بوارەكانی سیاساتی گشتی، سیاسەتەكانی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گشتی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشوور، دەرفەتەكەش تاوەكو 19ی 4ی 2023 كرایەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، كە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت داواكاری پێشكەش بكەن ئەوا دەتوانن لە رێگای ئەم لینكەوە مەرجەكان پڕ بكەنەوە و داواكاری پێشكەش بكەن www.kdischool.ac.kr/admissions و لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە لە ماڵپەڕی وەزارەت زەمالەكەی بڵاوكردەوە .

مەرجەكانی پێشكەشكردن بۆ ماستەر:

• پێشكەشكار پێویستە فەرمانبەر یان مامۆستا بێت.
• پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 65% كەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن تكایە تەواوی وردەكارییەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
• داواكار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وەزارەتەكەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی كۆریای باشوور پشتگیریی دارایی دەكرێت.

مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریای باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت.

 

داشكاندن بۆ قەرزی كارەبا دەكرێت
پێشت داشكاندن بۆ قەرزی كارەبا دەكرێت
هەر ماڵێك خوێندكاری هەبێت مووچەیەكی مانگانەی پێ‌ دەدرێت
دواتر هەر ماڵێك خوێندكاری هەبێت مووچەیەكی مانگانەی پێ‌ دەدرێت
ەیوەندیدار