هەدەپە ناوی بەربژێرەكانی پێشكەش كرد



“لە ٨١ پارێزگا و سەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەن”

پەرلەمانتاری باتمانی هەدەپە، مەهمەت روشتو تریاكی ئاشكرایكرد، بە لیستی پارتی چەپی سەوز بەشداری ٢٨هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا دەكەن كە بڕیارە رۆژی ١٤ی ئایار بەڕێوەبچێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی هەدەپە، دەڤریم تورگای یڵماز بە یاوەری پەرلەمانتاری باتمانی هەدەپە، مەهمەت روشتو تریاكی و ئەندامانی پارتەكە گەیشتنە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە توركیا.

مەهمەت روشتو تریاكی دوای ئەوەی لیستی ناوی بەربژێرانی پارتی چەپی سەوزی رادەستی سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن، ئەحمەد یەنەر كرد لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا و ئاماژەی بەوە كرد كە رۆژێكی دڵخۆشكەر و لە هەمان كاتدا خەمناكە بۆ ئەندامانی پارتەكەی “نەمانتوانی بەناوی پارتی دیموكراتیی گەلان بەشداری بكەین. دۆسیەیەكی داخستن لە دژمان بەڕێوەدەچێت. تەنانەت ئەگەر نەشمانەوێت بەڵام ئەو دۆخەی كە تێیدا بووین ناچاری كردین كە رێگایەكی دیكە تاقیبكەینەوە. لە لیستەكانی پارتی چەپی سەوز بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەین”.

راشیگەیاند “لە ٨١ پارێزگا و سەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەین. تەواوی لیستەكانمان پێشكەشكرد. ئومێدەوارین هەڵبژاردنێكی سوودبەخش دەبێت بۆ دیموكراسیی وڵاتەكەمان”.

 

هەدەپە پشتیوانی بۆ سلێمانی راگەیاند
پێشت هەدەپە پشتیوانی بۆ سلێمانی راگەیاند
ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
ەیوەندیدار