دانا عەبدولکەریم:رێککەوتنی هەرێم و بەغدا یەکێکە لە رێککەوتنە باشەکان



وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا نەیانهێشتووە جیاوازی و دابەشکاری هەبێت، لە نێوان پارێزگاو ناوچەكان بۆ خزمەتگوزاری و رێگاوبان، دەشڵێت:” رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا یەکێکە لە رێککەوتنە باشەکان”.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، ئەو رێککەوتنەى لەنێوان حکومەتى هەرێم و بەغدا کراوە یەکێکە لە رێککەوتنە باشەکان و لەگەڵ پەسەند کردنى بودجەى عێراق کاریگەرى باشى دەبێت لەسەر گەشانەوەى ئابورى هەرێمى کوردستان و سەقامگیرى ئابورى ژیانى هاووڵاتییان و موچەخۆران.

دەشڵێت:” لەم کابینەیەدا نەیانهێشتوە جیاوازى و دابەشکارى هەبێت، بەڵام جیاوازى هەیە لە چۆنیەتى خەرجکردنى سیولە و سلفەى پارەى بەڵێندەرى جێبەجێکارى پڕۆژەکان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکى دیکە، ئەوەش وایکردوە لە هەندێک شوێن کارەکان باشتر بەڕێوەبچن”.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە. ئەگەر بوجە لەبەردەست بێت هەموو هەوڵێکیان تەواوکردنى رێگا دووسایدەکانە و نمونەى ئەوە دێنێتەوە کە تا دەستبەکاربونى ئەوان کەمتر لە ١٥%ى رێگاى نێوان سلێمانى ئەنجامدرابوو، ئیستا گەیشتوەتە ٦٠% و زیاتر لە ٧٠ ملیار دیناریان بۆ خەرجکردوە، “بەڵام هێشتا پێویستى بە ٦٥ ملیار دینارى دیکە هەیە بۆئەوەى پڕۆژەکە تەواوببێت”.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وتیشی: بڕیار بوو ئەم هەفتەیە دەستپێبکاتەوە و داهاتی نەوتیش لە دوای رێککەوتنەکە دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکی و دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکەشی لای سەرۆکی حکومەتی هەرێم یان ئەو کەسە دەبێت کە سەرۆکی حکومەت دیاریدەکات.

راشیگەیاند، بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق هیچ دڵەراوکێیەک لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نامێنێت و دوای پەسەندکردن و باش بوونی دۆخەکە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش دەستپێدەکاتەوە. و زیاتر لە ١٠٠ پرۆژەش بەهۆی نەبوونی بودجەوە وەستاوە.

 

بەکەوتنی پەیكەرە زەبەلاحەكەی سەدام لە بەغدا، کۆتایی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر ڕاگەیەنرا
پێشت بەکەوتنی پەیكەرە زەبەلاحەكەی سەدام لە بەغدا، کۆتایی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر ڕاگەیەنرا
شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار