ڕاپەڕین؛ گەڕان بەدوای مێردمنداڵەكەی سەركەپكان بەردەوامە



بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، گەڕان بەدوای مێردمنداڵەكەی سنوری ناحیەی سەركەپكان ، دوای ئەوەی لە ڕۆژی پێنج شەممە كاتژمێر ( ٤ ) ئێوارە لە ماڵ دەرچووە و نە گەڕاوە تەوە .

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 8ی 4ی 2023 بەسەرپەرشتی بەڕێوبەر عەمیدی مافپەروەر “كاوە خدر خۆشناو” و  بەشێكی زۆری ئەفسەر و كارمەندانی سەرجەم بەش و بنكە كان بە هاوكاری هێزەكانی دیكەی ســنورەكە و هاووڵاتـیان گەڕان لە شــاخ بە دوای هاووڵاتی ( دەربـاز ڕزگـار ) تەمەن ( ١٥ ) سـاڵ بەردەوام بوو .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، مێردمنداڵ “دەربـاز ڕزگـار ” تەمەن 15 ساڵ لە ڕۆژی پێنجشەممە كاتژمێر ( ٤ ) ئێوارە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، دوای گەڕانێكی زۆريش لە بەرزایيەكانی چیای ماكـۆك تـا ئـســتا نەدۆزراوەتەوە.

 

شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
كارمەندانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكان ماوەی شەش مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
دواتر كارمەندانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكان ماوەی شەش مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
ەیوەندیدار