هونەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا

  • 475 بینین

 

هونەرمەندی میسری عیماد حەمدی شەعبان تەمەن 41 ساڵان دەستیكردووە بە دروستكردنی بەرهەمی هونەری لە ئەو پاشماوانەی ڕۆژانە فڕێدەدرێن.

ئەو هونەرمەندە میسرییە بە درێژایی ڕۆژ خەریكی كۆكردنەوەی پاشماوەكانی كاغەز و پلاستێك و زۆر بابەتی دیكەیە، تا بەكاریان بهێنێت بۆ كاری هونەری.

ئەو چەندین بەرهەم و تابلۆی هونەری لەو پاشماوانە بەكاردەهێنێت، بەتایبەت بۆ ڕازاندنەوەی ناو ماڵ.

ئامانجی ئەو هونەرمەندە كۆكردنەوەی پاشماوەكانە و پارێزگاری ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوایە، چونكە پاشماوەكانن ژینگەیان خستووەتە مەترسییەوە.

پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە
پێشتر پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە
ئەردۆغان بەلێدان لە كورد شەڕی بردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكات
دواتر ئەردۆغان بەلێدان لە كورد شەڕی بردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكات
پەیوەندیدار