سەرۆکی هەرێم: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی سودانی



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان بەیەکەوە هەوڵی چارەسەری کێشەکان بدەن و ناکۆکییەکانیان وەلابنێن. دەشڵێت، چارەسەری عێراقییانە باشترین ڕێگەیە و عێراقی یەک رەنگ سەرناکەوێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی 42 ساڵە دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر لە بەغدا لە وتارێكدا ڕایگەیاند، ڕێگەی راست ئەوەیە، کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ناوخۆدا چارەسەری کێشەکانیان بکەن، چونکە ئەوە متمانەی نێوخۆ زیاتر دەکات و هەروەها متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەكان و لایەنەكان زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاند، “ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە پشتیوانیی سودانی بۆ جێبەجێ‌ كردنی كارنامەی حكومەتەكەی.”

لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وتی، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان و دەستخۆشی لە محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی دەکەم، چارەسەری عێراقیانە باشترین چارەسەرە.”

وتیشی، “سبەینێ‌ 9ی نیسان 20 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕوخانی ڕژێمی بەعس، كە لەو 20 ساڵەدا دەستكەوتی گرنگ بەدەستهاتوون، بەڵام هەڵەش کراوە و پێویستە لایەنەکان بەرپرسیارێتیی هەڵەکان بگرنە ئەستۆ و هەوڵی چارەسەکردنی تەواوی کێشەکان بدەن بە چارەسەرێکی عێراقییانە”.

جەختیشی كردەوە، كە عێراقی هەمەڕەنگ سەردەكەوێت نەك عێراقی یەك ڕەنگ.

 

دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز 12 سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
دواتر هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز 12 سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
ەیوەندیدار