وەزیری پەروەردە: هەر کەسێک دزە بە تاقیکردنەوەکان بکات بە ٣ ساڵ زیندانی سزا دەدرێت



وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر کەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات 3 ساڵ زیندانی دەکرێت ئەگەر کارمەندی حکومی بێت لە کارەکەشی دور دەخرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی ئەوکەسانەوە دەرکرد کە پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەفرۆشن و رایگەیاند: هەر کەسێک دزە بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بکات یان زانیاری لەبارەوە بدرکێنێت یان مامەڵەی پێوە بکات ئەوا زیندانی دەکرێت بۆ ماوەی ٣ ساڵ ئەگەر ئەو کەسەی ئەم تاوانە بکات ئەندامی لیژنە بێت یان تایبەتمەند بوو بە گواستنەوەی پرسیارەکان سزاکەی دەبێتە شەش ساڵ زیندانی کردن و بە تاوانی ئابڕووبەر ئەژمار دەکرێت و لە وەزیفەکەی دور دەخرێتەوە.

نووسراوەکە ئەم چوار بڕگەیە لە خۆ دەگرێت:-

– هەرکەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات، یان زانیاری لەبارەیانەوە بدرکێنێت، یان مامەڵەی پێوەبکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت سزا دەدرێت.

– ئەگەر ئەو کەسە ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکان یان تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە یان پاراستن یان هەڵگرتنی پرسیارەکان سزاکەی دەبێت بە دوو هێندە و بە تاوانی ئابڕووبەر هەژماردەکرێت و لە کارەکەشی دەردەکرێت.

– ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر یان کارمەندێکی دیکەی حکومەت بوو، بڕگەی دووەمی بەسەردا جێبەجی دەبێت.

– ئەو تاوانانە بە تێپەڕبوونی کات خەسڵەتی تاوانکاری لەدەست نادات.

نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ پێشتریش ئاماده‌ی رێككه‌وتن بوین بەغدا ئامادەنەبووە
پێشت نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ پێشتریش ئاماده‌ی رێككه‌وتن بوین بەغدا ئامادەنەبووە
هاووڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
دواتر هاووڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار