کورد قوربانیی جیۆپۆلەتیک و ململانێی ناوخۆی



ئەرکان عەبدوڵا


هەر لەمێژەوە کورد لەنیو بەرداشی ئەم کێشەیەدا قوربانی بووە وە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بۆ دواوە هەنگاو دەنێت و بەردەوام لە بەردەم مەترسی لەناوچووندایە وە ئەوەی ئەمڕۆ کورد لەگەل حکومەتی ئێراق و وڵاتانی دراوسێ تووشی هاتووە چەند پەیوەندی بە هاوکێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و کاریگەری جیۆپۆلەتیکەوە هەیە، هێندەش پەیوەستە بە ململانێ و کێشە ناوخۆیەکانی خودی کورد خۆیەوە، کاتێک حزب و گرووپ و سەرکردەی سیاسی بە دیدێکی چەواشەکاری و بەرژەوەندی خوازی و دوور لە مەعریفە و فەلسەفەی سیاسی و بێباکانە فەرمان ڕەوایی ئەم هەریمەیان کردبێت، بێگومان تووشی هەمان دەرئەنجامی وەکو ئەمڕۆ دەبینەوە.

لێرەدا پێویستە بپرسین ئەوانەی ئەمڕۆ فەرمان ڕەوایی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئایا بەدیدێکی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی لە کێشە ناوخۆیەکانی هەرێم دەڕوانن؟ بێگوومان نەخێر، چونکە لەپیناو بەرژەوەندی خودی خۆیان هیچ خوێندنەوەیەکی دروستیان نەبووە بۆ هاوکێشە هەرێمایەتیەکان و نێودەوڵەتیەکان و ڕۆڵی جیۆپۆلەتیک لە هاوکێشە سیاسیەکان، هەر ئەم هۆکارانەش بواری ڕەخساندووە بۆ دەست تێوەردانی وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی و جیهانی لە پەرتەوازەکردنی ماڵی کوردی، بە نموونە بڕیاری دادگای پاریس زۆربەی تاکی کوردی خۆشحاڵکردووە بە گەڕانەوە بۆ بە‌غداد تەنها لەبەر شکستی کاربەدەستانی هەرێم، لەکاتێکدا دەکرا لەلایەن کاربەدەستانی هەرێمەوە حوکمێکی تەندروست و شەفاف بکرایە و ژیانێکی شایستە بۆ تاکی کوردی دابینبکرایە لەبری هەوڵدان بۆ کۆیلەکردنی کۆمەڵگە لەڕێگەی برسیکردنەوە.

لەمڕۆدا کورد لەنێو کێشمەکێشی وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی و جیهانی وە لاوازی پێگەی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا گەڕانەوە بۆ بەغداد و ڕێکەوتن لەگەڵی بە هەموو پێوەرێک یەکێکە لە بژاردە زۆر باشەکان، هەرچەندە لە ئەگەری بەهێزبوونی زیاتری حکومەتی عێراقی و خراپی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بێگوومان کورد زیاتر دوور دەخاتەوە لە بەدەستهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی.

” لەوڵاتانی دراوسێوە سەگ دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان”
پێشت ” لەوڵاتانی دراوسێوە سەگ دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان”
بۆمبێك لە سیدەكان تەقیەوە
دواتر بۆمبێك لە سیدەكان تەقیەوە
ەیوەندیدار