زێلێنسكی كەوتنی شاری باخموت ڕادەگەیەنێت



ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، لە گەڵ زۆربوونی زیانەكاندا دان بە دۆخی سەختی بەرەكانی پێشەوەی شەڕی بەخموتدا دەنێت، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەكە شەڕی خوێناوی نێوان هێزەكانی ڕووسیا و ئۆكراینا لە شارەكە.

زێلێنسكی ڕایگەیاند، ئەولەوییەت لەوێ‌، پاراستنی گیانی سەربازەكانە، ئاماژەی بڕیاری پاشەكشەكردنیش كرد لەگەڵ ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەكە لەو ناوچەیە.

ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە هێشتا شارەكە خاڵی ململانێی نێوان هەردوو وڵاتە، بەبێ ئەوەی زانیارییەكی ڕوون لەبارەی ڕووداوەكانەوەكانە لە باخوت هەبێت.

هەرچەندە سێرگی لێشچنكۆ ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی ئۆكراینا ڕایگەیاندبوو، هێزەكانی وڵاتەكەی تەنیا یەك لەسەر سێی شارەكەیان لەدەستدا ماوە كە بووە “مەكینەی قیمە”، بەڵام ڕووسیا بە تەواوی بێدەنگی لێكردووە.

كیێڤ ڕایگەیاندبوو، یەك لەسەر سێی بەخموتی كۆنترۆڵكردووە، لە كاتێكدا 65٪ی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ڕوسیادا بووە، دوای ئەوەی لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا پێشڕەوی كردبوو، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتەوە.

لای خۆیەوە یڤگنی پریگۆژین سەرۆكی گروپی “ڤاگنەر” ڕایگەیاندبوو، چەند كاتژمێرێك لەمەوبەر ئاڵای ڕووسیایان لەسەر بارەگای ئیدارەی بەخموت (ئارتیۆمۆڤسك) هەڵكردووە، بۆیە لەئێستادا هێزەكانیان بە واتایاكی یاسایی، شارەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا هێزەكانی ڕووسیا لە باكوور و باشووری باخموتەوە پێشڕەوییان كردووە ، ژمارەیەك ڕێڕەوی كۆمەككردنی سوپای ئۆكراینایان پچڕاندووە و بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەیان كۆنترۆڵكردووە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات
پێشت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات
بە وێنە و ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە
دواتر بە وێنە و ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە
ەیوەندیدار