كۆمەڵە یەكگرتنەوەی بە فەڕمی ڕاگەیاند



 

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان یەكگرتنەوەی بە فەڕمی ڕاگەیاند.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوونیكردەوە “ڕایدەگەیەنن دوو باڵی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كە لە كۆتاییەكانی ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی لێك دابڕابوون، دوای ساڵ و نیوێك دیالۆگی هاوڕێیانە و چڕوپڕی نێوانیان لە ئاستی جۆراوجۆری حیزبیدا، ڕۆژی شەممە ١٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی پڕۆسەی یەكگرتنەوەیان گەیاندە ئەنجام”.

ڕاشیگەیاند “لەمڕۆ بەولاوە وەك یەك حیزب و لە ژێر ناوی پێشوو و مێژوویی كۆمەڵە (كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) دا كار و چالاكی دەكەین”.

دەشڵێت “ئێمە خەباتكار و هەوێنی پاراستنی یەكڕیزی و یەكگرتوویی نیشتمانیی خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵات، تا پێكهێنانی بەرەیەكی نەتەوەیی هاوبەش لەگەل دیكەی حیزب و لایەنەكان دەبین. ئەزموونی كاری هاوبەشمان لە ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران پاڵنەرمان بووە و دەبێت بۆ پتەو كردنی ناوەند وەك چەترێكی گشتگیر”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات “تێدەكۆشین بە یەكگرتوویی نیشتمانیی بەرین لە كوردستاندا سەرنجی بیروڕای گشتی گەلانی ئێران و جیهان بۆ دۆزی كورد ڕابكێشین”.

لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا كۆمەڵە دەڵێت “كۆمەڵە خوازیاری پێوەندیی پتەوە لەگەڵ هەموو ڕەوتی دێموكرات و پێشكەوتنخواز و هەموو ئۆپۆزیسیۆنی سێكۆلاری ئێراندا”.

دەشڵێت “پێویستە سوپاسی هەوڵ و تێكۆشانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی، كادرەكان، ئەندامان، پێشمەرگە و دۆستانێك بكەین كە لە پڕۆسەی یەكگرتن دا ماندوو بوون و بەرپرسانە ئەركەكانیان ڕاپەڕاند و بە زەحمەت و بەشداریی چالاكانە بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە لە هەموو بوارەكاندا هاندەر و هاوكار بوون”.

فڕۆكەیەكی جەنگی میسر كەوتە خوارەوە
پێشت فڕۆكەیەكی جەنگی میسر كەوتە خوارەوە
دواتر لە ئیلام كوردێك لە سێدارە درا
ەیوەندیدار