كڵوپ: بە 4 یاریزان و نیوەوە ڕووبەڕووی مان سیتی بوینەوە



لە دوای دۆڕاندنە گەورەكەیان بەرامبەر بە مانشستەر سیتی بە ئەنجامی 1-4، یۆرگن کڵۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ ڕایدەگەیەنێت، تەنیا 4 یاریزان ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد کە شایەنی ڕێزگرتنن، ئەمەش لە دوایین نەوە بەرامبەر مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 4-1.

کلۆپ لە لێدوانێکیدا بۆ “سکای سپۆرت” ڕایگەیاند”یاریزانەکان هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن لە هەموو شتێکدا، یاریزانەكان لە ژووری جلگۆڕینیش چاوییان لەسەر یارییەكە بوو”.

بە وتەی كڵوپ”ئەو چوار یاریزانە بریتین لە: ئەلیسۆن و هێندێرسۆن و فابینیۆ و جاکۆپۆ، ڕەنگە دیۆگۆ (جۆتا)تان لەبیرکردبێت، چونکە یارییەکی باشی ئەنجامدا، بە مەرجێک قاچی هەڵیگرتبوو دوای ئەو پێکانە درێژەی کە تووشی بوو.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە دەڵێت””ئێمە نزمترین ئاستمان پێشکەشکرد لە هەموو هێڵەكاندا، ئەمەش یاریدەدەر نەبوو. ئێمە ناتوانین تەنیا بە 4 یاریزان و نیوەوە یاری بکەین. ئاستێکی باشمان نەبوو، و ناکرێت بەو شێوەیە بەرامبەر مانشستەر سیتی یاریی بكرێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا كڵوپ وتی”لە پریمەرلیگدا ناتوانرێت بەو ئاستە یاری بکرێت، ڕکابەری داهاتوو (چێڵسی)یە پێویستە هەرچی لەتوانادایە بیخەینەگەڕ، ئەمەش ئەوەیە کە خۆمانی بۆ ئامادە دەکەین، دەبێت شەڕ بۆ یەکتر بکەین، دەبێت زاڵ بین”.

هەر لە بارەی دۆڕاندنەكەوە كڵوپ ڕایگەیاند””پێویستمان بە ساتەوەختی باش هەبوو، بەڵام دوا ئەوەی ڕوویدا تۆقێنەر بوو، پێشتر زۆر لە ئیتیحاد یاریمان کردووە و ڕكابەرێكی سەرسەخت بووین، بەڵام لەو ڕۆژەدا بوونمان نەبوو”.

قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی نەوتی هەرێم و عێراق ڕاگەیاند
پێشت قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی نەوتی هەرێم و عێراق ڕاگەیاند
بارستە ھەوایەکی گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر بارستە ھەوایەکی گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار