ماوەی داشكاندن بۆ پارەی ئاوی ماڵان كۆتایی دێت



ئەو ماوەیەی وەزارەتی شارەوانی هەرێم دیاریكرد بۆ كەم كردنەوەی كرێی ئاو بۆ ئەو ماڵ و شوێنانەی پێوەریان نەبەستووە تەنها 18 ڕۆژی ماوە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێتت: “پێویستە هاووڵاتیان پەلە بكەن لە بەستنی پێوەری ئاو”.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم ماوەی دوو مانگ درێژكراوەتەوە بۆ لێخۆشبوونی ئەو هاوبەشانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە.

ڕاشیگەیاند، كۆتا بەروار بۆ داشكانی كرێی ئاو ٢١/٤/٢٠٢٣ دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان پەلە بكەن لە بەستنی پێوەری ئاو.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە هاووڵاتیان و دووكانداران و شوێنە بازرگانیی و پیشەسازییەكان دەكات “پەلە بکەن لەبەستی پێوەری ئاو” و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە تاكو 21/4/2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن بۆ ئەوەی لە بریاری داشكاندنی حكوومەت سودمەندبن تا كات ماوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكە و فەرمانگەكانی ئاو لە شار و شارۆچكەكان بكەن و دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن.

بەپێی بڕیارەكە، كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوە بە 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوە بە 10 هەزار دینار.

ڕێجێمی دابەزاندنی كێش و ورگ لە دوو هەفتەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان
پێشت ڕێجێمی دابەزاندنی كێش و ورگ لە دوو هەفتەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان
میدیایەكی جیهانی بەهۆی 8 دۆلارەوە سەحە شینەكەی لەدەستدا
دواتر میدیایەكی جیهانی بەهۆی 8 دۆلارەوە سەحە شینەكەی لەدەستدا
ەیوەندیدار