ئەمڕۆ هەرێم و كۆمپانیای سۆمۆ كۆدەبنەوە



بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆببنەوە.

ئەمڕۆ شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ كۆدەبێتەوە.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا، بۆ میدیای پارتی رایگەیاند “ئەمڕۆ شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی پرسی نەوت كۆدەبێتەوە”.

راشیگەیاند “كۆبوونەوەكە لەبارەی دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەبێت”.

” بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوو قۆناغی سەختی ماوە”
پێشت ” بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوو قۆناغی سەختی ماوە”
دواتر مووچەی مانگی سێ‌ دابەشدەكرێت
ەیوەندیدار