پارێزگای هەڵەبجە؛ عێراق كارتۆن و مقەبایە نەك هەرێمی كوردستان



پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، عێراق جگە لە بودجە هیچ شتێكی دیكەی نیە و لە ئێستادا عێراق كارتۆنیە و عێراق لەرزۆكە و عێراق مقەبایە.

ئازاد تۆفیق ، پارێزگاری هەڵەبجە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، كە جگە لە بودجە عیراق و حكومەتەكەی هیچ شتێكی دیكەی نیە و كارتۆنیە و عێراق لەرزۆكە و مقەبایە.

ڕاشیگەیاندووە، پێی سەیرە ، كە ئەمریكا و رۆژئاوا ئەم راپۆرتەیان لەسەر هەرێم هەیە لەسەر عێراق نیانە، عێراق و دیموكراسی عێراق و كۆمەڵگەی مەدەنی و عێراق و شەفافیەت و عێراق و ئازادی تاك، عەرزو ئاسمانی بەینە.

پارێزگای هەڵەبجە بۆ كوردستان 24 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە گۆڤاری فۆرن پۆڵەسی بۆ نایەت راپۆرت لەسەر عێراق بكات، بۆچی عێراق بەكارتۆنی نازانێت، تا بزانێت عێراق وڵاتێكی كارتۆنی مقەبایە و نەك هەرێمی كوردستان.

سوودانی؛ پاڵاوگەی ستراتیژی كەربەلای كردەوە
پێشت سوودانی؛ پاڵاوگەی ستراتیژی كەربەلای كردەوە
بانكی ناوەندی زیاتر لە 870 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە 870 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پەیوەندیدار