بانكی ناوەندی لە بڕیارەكەی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان پاشگەزدەبێتەوە



بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە سەرجەم حەواڵەی دۆلار لەڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە چاودێری دەكرێت و دەشڵێت: “هیچ بڕیارێك نییە بۆ كردنەوەی لقی نوێ‌ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان”.

محەمەد یونس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، هەموو گواستنەوە داراییەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەدواداچوون و چاودێری دەکرێن لە ڕێگەی پلاتفۆرم (سەكۆ)ی ئەلیکترۆنی و پلاتفۆرمی فرۆشتنی نەختینەیی .

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ڕێكارانە لە چوارچێوەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستی دێنە ئاراوە و لەگەڵ هەموو نۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەگونجێت، بۆیە کاریگەری لەسەر ناوبانگی عێراق و بانکی ناوەندی و دامەزراوە داراییەکان ناکات لە ئەگەری هەر کەموکوڕییەک لەم گواستنەوەیەدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بانکەکە ڕۆژانە فرۆشی نەختینەیی و حەواڵەی نەختینەیی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە لە ئێستادا لە نێوان 100 بۆ 150 ملیۆن دۆلاردایە، ئەمە جگە لە فرۆشتنی نەختینەیی، پێشبینیش دەکەین وردە وردە لە فرۆشتندا زیاد بکات.

جەختیشی كردۆتەوە، نرخی هاوتەریب لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە وردە وردە دەستی بە دابەزین کردووە، ئێمەش زۆر کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی، کە بانکەکان و بازرگانەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن لە پڕۆسەی گواستنەوەی داراییدا.

دەشڵێت: “دۆلار ناتوانێت لەبەردەستی هیچ هاووڵاتییەکدا بێت بەو پێیەی دراوی نیشتمانی عێراق نییە، هەروەها دەبێت بۆ مامەڵەکردن لە دەرەوەی عێراق تەرخان بکرێت بۆ مەبەستی دارایی بازرگانی و گەشت و چارەسەر و خوێندن، بۆیە کردنەوەی پەنجەرەیەک بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان سەرپێچی سەرجەم ڕێسا و نۆرمەکانی نێودەوڵەتییە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی پێشوو بانكی ناوەندی بە گشتاندنێكی فەرمی، سەرجەم بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوە پابەند كرد بە فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە هاووڵاتیان بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار.

 

دەقی نووسراوەكەی پێشووی بانكی ناوەندی:

بنزیما لە خولی سعودی نزیكدەبێتەوە
پێشت بنزیما لە خولی سعودی نزیكدەبێتەوە
خوێندنی باڵا كۆرسی ڕاهێنان لە هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت و مامۆستایان و فەرمانبەرانيش ئاگاداردەكاتەوە
دواتر خوێندنی باڵا كۆرسی ڕاهێنان لە هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت و مامۆستایان و فەرمانبەرانيش ئاگاداردەكاتەوە
ەیوەندیدار