هەواڵگری عێراق؛ 14 تۆمەتباری جۆراوجۆری یاساییان دەستگیركردووە



بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 14 تۆمەتباری جۆراوجۆری یاسایی دەستگیركرد و دەستیشی بەسەر 21 بۆمبی چێنراوی لەچەند پارێزگایەكدا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە و بە هاوكاریی هێزە ئەمنییەكانی هەواڵگری، لەناوچە جیاوازەكانی هەمان پارێزگاكان 14 تۆمەتبار بە دۆسیەی جۆراوجۆردەستگیر كران.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی دەستیان بەسەر 21 بۆمبی چێنراودا گرتووە، لە پارێزگاكانی كەركوك و ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین، دواتر بەهاوكاری تیمێكی ئەندازیاری بۆمبەكانیان هەڵگرتووە.

پسپۆڕێكی ئابووری: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار دەبێتە 132 هەزار دینار
پێشت پسپۆڕێكی ئابووری: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار دەبێتە 132 هەزار دینار
پارەدانی تەكسی دەبێتە ئەلیكترۆنی
دواتر پارەدانی تەكسی دەبێتە ئەلیكترۆنی
ەیوەندیدار