كاریگەرییەكانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەسەر بازاڕەكانى جیهان


 

نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبوونەوەی نوێ‌ بەخۆوە دەبینێت، ئاژانسی “ڕۆیتەرز”یش “قەیرانی سوتەمەنی”ی ئێستا ئەمریكا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بە قورسترین وەسف دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز”ئەمڕۆ نرخی نەوت لە جیهاندا گەیشتە 78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش بەرزبوونەوەیەكی دیكەیە بە بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، بەرزبوونەوەی نوێی نرخی نەوت لە ئەنجامی دابەزینی یەدەگی نەوتی ئەمریكایە لە لە هەفتەی ڕابردوودا كە بە “نزمترین ئاست لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەسف دەكرێت”.

وەك ئاژانسەكە باسی دەكات، ئاستی كۆگاكانی ئەمریكا بە بڕی نزیكەی 7.5 ملیۆن بەرمیل لە كۆگا ناوخۆییەكاندا دابەزی ، لە كاتێكدا پێشبینییەكان ڕوو لەوەن، حكومەتی عێراق بەردەوام بێت لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

هەر لەو بارەیەوە سەنتەری “سیتی” بۆ شیكاری ئابووری بە “رۆیتەرز”ی ڕاگەیاندووە””ڕەوشی سیاسی ناوخۆی عێراق ڕوو لە پێكهاتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئێستای دابەزینی هەناردەكردنی نەوت لەسەر ئابووری كەمدەكاتەوە”.

ئاژانسەكە نوسیویەتی”تا ئەم ساتە دڵنیانیین لە گەڕانەوە بۆ بازاڕ، چونكە كاریگەرییە نەرێنییەكانی زیادیانكردووە لەگەڵ دابەزینی زیاتری هەناردەی نەوتی ڕووسیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا كە تائێستاش كاریگەرییەكانی لەسەر بازاڕ بەردەوامە”.

هەروەها “ڕۆیتەرز” ئاماژەی بە چاودێری بازاڕە جیهانییەكان دەكات بۆ خەرجییەكانی ئەمریكا و ڕێژەی هەڵاوسان كە لە ئێستادا كاریگەریى لەسەر دۆلار هەیە، لەگەڵ دابەزینی یەدەگی نەوت كە بە هەمان شێوە كاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا دەبێت، ئەمەش لە یاداشتێكی شیكاریی سەنتەری “یو بی ئێس” كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، تەئكیدی لەسەر كراوەتەوە.

لە شیكارییەكەدا هاتووە”نرخی نەوت لەمەودایەكی نزیكدا بە فشەڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پێشبینی دەكەن هاوردەكردنی نەوتی چین زیادبكات كە هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی هەناردەكردنی نەوتی ڕووسیا، ڕەنگە ئەم داتایانە بەشێوەیەكی بەرچاو بارودۆخی بازاڕی نەوت و بازاڕی ئێستا بگۆڕن”.

عێراق لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان، سكاڵایەكی یاسایی لە توركیا بردەوە، بەو هۆیەشەوە هەناردەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ڕاگیرا.

ئارسناڵ هەوڵ دەدات گەوهەرەكەی دانیمارك دەستەبەربكات
پێشت ئارسناڵ هەوڵ دەدات گەوهەرەكەی دانیمارك دەستەبەربكات
پسپۆڕێكی ئابووری: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار دەبێتە 132 هەزار دینار
دواتر پسپۆڕێكی ئابووری: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار دەبێتە 132 هەزار دینار
پەیوەندیدار