ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆستی سەرۆكی هەرێم هەڵپەسێردرا

هەولێر- ئارام سەردار

پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندكرد.

دەقی یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم
ماددەی یەكەم :
هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نا‌درێت
ئەم ماددەیەش بەدەنگی 44 ئەندامی پەرلەمان پەسەندكراو و 16 ئەندام دژی بوون.
ماددەی دووەم:
1. كاركردن بەیاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم ژمارە (2)ی ساڵی 2017 بەردەوام .
2. دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەكار و ئەركەكانی بەردەوام دەبێت و لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەم ماددەیە بەدەنگی 34 ئەندامی پەرلەمان پەسەند كراو 25 ئەندامی پەرلەمانیش دژی ئەو ماددەیە دەنگیان دا
ماددەی سێیەم:
پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یەكەمیدا لە ژێر رۆشنایی پێوەرە گشتییە دەستووریەكان بڕیار لەسەر چارەنوسی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بدات.
بەدەنگی 33 ئەندامی پەرلەمان پەسەندكرا و 16 ئەندامی پەرلەمان دژی ماددەكە دەنگیان دا
ماددەی چوارەم :
كار بەهیچ دەقێكی یاسای ناكرێت ، پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم یاسایە بیت.
بەزۆرینەی دەنگ پەسەندكرا.
ماددەی پێنجەم:
پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.
ئەم ماددەیەش بەدەنگی 40 ئەندامی پەرلەمان پەسەندكرا و 15 ئەندامی دژی ماددەكە دەنگیاندا
ماددەی شەشەم:
ئەم یاسایە لەرۆژی دەرچونیەوە كاری پێ دەكرێت و ، لەرۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە
وەك خۆی بەدەنگی 40 ئەندام پەسەندكرا ون 14 ئەندامیش لەدژی ماددەكە دەنگیاندا
هۆیەكانی دەرچواندن
لەپێناو رەخساندنی زەمینەی سازان و لێكتێگەیشتن لەسەر سیستەمی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان ئەم یاسایە دەرچوێندرا
لەكۆتایشدا ئەم پرۆژە یاسایە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەندكرا.به دەرچواندنی ئەم یاسایە، تاوەكو هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی دەستوری خۆی، سەرۆكی هەرێمی نابيت.

کوردستان

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی ئەم پیکابە نوێیە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەرێم و ناوەند لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی

خەڵک-

بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی گەشتن بە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ حکومەتی عیراق، لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی عیراق گەشتوون بە ڕێکەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، تەعریفەی گومرکی یەکگرتوو لە خاڵە سنورییەکان جێبەجێ بکەن و ئەو بابەتەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەخرێتە بەرباس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەڕ لە سێ گوندی خانەقین ڕوویدا

خەڵک-

ئەمشەو گروپێک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردۆتە سەر سێ گوندی نزیک لە قەزای خانەقین، بەھۆیەوە شەڕ لە نێوان دانیشتووانی گوندەکان بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

لە كاتژمێر 08:00ی ئەمشەو، ھاوکات سێ گروپی چەکدار ھێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی (ئیخوە و  محەممەد شیربەگ و حوسێن مەمە)ی سەر بە قەزای خانەقین، لە ئەنجامدا شەڕی توند لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندانە بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانی ھێرشەکان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئاماژە بە گیان لەدەستدانی چەند ھاوڵاتییەکی و ئەفسەرێکی پۆلیس دەکرێت لەو شەڕانە.

ھەرچەند ناسنامەی ئەو گروپە دیار نییە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام چۆنێتی و شێوازی ھێرشەکە نزیکە لە شێوازی چەکدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین