ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندن دەربارەی دەوامی فەرمانبەران دەردەكات



ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا بە كەم كردنەوەی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی (یەك) كاتژمێر بەشێوەیەكی هەمیشەیی.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی حكومەتی هەرێم، كە واژۆی كوێستان محەمەد-ی لەسەرە و ئاڕاستەی نوسینگەی وەزیری پەروەردە كردووە، داوای كردووە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت یەك كاتژمێر لە دەوامی كاركردنیان كەم بكرێتەوە.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “جگە لە كەمكردنەوەی یەك كاتژمێر كاركردنیان، داواكراوە كە بەشەوانەكانیشیان بۆ كەم بكرێتەوە”.

لای خۆشیەوە، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە گشتاندنێكدا، كە بەواژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوان كراوە، ڕەزامەندی دراوە بە كەمكردنەوەی یەك كاتژمێر لە دەوامی فەرمانبەر و مامۆستایانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردە.

هەڵبژاردەی ڕووسیا دێتە بەغدا
پێشت هەڵبژاردەی ڕووسیا دێتە بەغدا
تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەستپێدەكات و خشتەكەی ڕاگەیەنرا
دواتر تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەستپێدەكات و خشتەكەی ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار