کێشەی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکرا



سلێمانی: تا ئێستا هیچمان بەدەستنەگەیشتووە

لە عێراق کیشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکرا، ٥٠٠ هەزار دەفتەری پاسپۆرت دەگەنە بەڕێوەبەرایەتییەکان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کێشەکە وەک خۆیەتی و چارەسەرنەکراوە.

ڕیاز کەعبی، بەڕێوەبەری باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا  ڕایگەیاند ئەمڕۆ کۆتایی بە کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق دێت، داواش لە هاووڵاتیان دەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ٥٠٠ هەزار دەفتەری پاسپۆرت ئامادەن و بەسەر فەرمانگەکانی پاسپۆرتدا دابەشدەکرێن.

لەبارەی چارەسەربوونی کێشەکە لە پارێزگای سلێمانی، سەرچاوەیەک لە پاسپۆرتی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند تا ئێستا ئەوان هیچ دەفتەرێکیان پێنەگەیشتووە.

کێشەی کەمی دەفتەری پاسپۆرت لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا سەریهەڵداو، حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی پاسپۆرت بۆ ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندووە.

 

باران كشتوكاڵی گەرمیان گەشدەكاتەوە
پێشت باران كشتوكاڵی گەرمیان گەشدەكاتەوە
شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا
دواتر شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا
ەیوەندیدار