هێمن هەورامی باشترین چارەسەر بۆ دۆسێی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە



جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێیوایە باشترین چارەسەر بۆ دۆسێی نەوتی هەرێمی كوردستان، تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازە لە پەرلەمانی عێراق و ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵیش دەكات، دەستنیشانكردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش بە “هەنگاوێكی زۆر گرنگ” ناودەبات.

دوێنێ‌ یەك شەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە لە لە كەمال محەممەد وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە وەكالەت، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، و فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا پێكهاتبوو، سەردانی بەغدای كرد.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە:” بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە”، پاڵپشتیی خۆیان بۆ رێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دووپاتكردەوە.

بە بۆچوونی هەورامی:” باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی”ڕووبەڕووی هەموو ئەو تەنگەژانە ببنەوە، تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گازە لە پەرلەمانی عێراق”، كە “پێموایە بەشێكی سەرەكی ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقە و سودانی لە دوایین سەردانیدا بۆ هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دووپاتكردووەتەوە”.

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
هەرێم لەبارەی ڕاگیرانی نەوتەوە ئاگادارییەكی دایە كۆمپانیا نەوتییەكان
دواتر هەرێم لەبارەی ڕاگیرانی نەوتەوە ئاگادارییەكی دایە كۆمپانیا نەوتییەكان
ەیوەندیدار