نرخی نەوت دابەزی



نرخی نەوت دابەزین بەخۆوەدەبینێت، هۆكاركەش بۆ پاشەكشەكردنی پشكەكانی بانكی ئەوروپایی دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی جێنیفر گرانهۆڵم وەزیری وزەی ئەمەریكایی ڕایگەیاند كە ڕەنگە پڕكردنەوەی یەدەگی ستراتیجی نەوتی ئەمەریكا چەندان ساڵی پێبچێت، ئەمەش پێشبینییەكانی تایبەت بە داواكارییەكان لەسەر نەوت كەمدەكاتەوە.

هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 92 سەنت و بەڕێژەی 1.2% دابەزی و گەیشتە 74 دۆلار و 99 سەنت، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساسیش بەبڕی 70 سەنت دابەزی و گەیشتە 69 دۆلار و 26 سەنت.

لەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2.8% بەرزبووەوە، لە هەمان كاتدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش بەڕێژەی 3.8% بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی، بەڵام نرخی هەردوو جۆرە نەوتەكە لەهەفتەی ڕابردوودا گەورەترین دابەزینی تۆماركرد.

 

نرخی دۆلار و تمەن شكان
پێشت نرخی دۆلار و تمەن شكان
بنكەیەكی ئەمریكا مووشەكباران كرا و بایدن هەڕەشە لە ئێران دەكات
دواتر بنكەیەكی ئەمریكا مووشەكباران كرا و بایدن هەڕەشە لە ئێران دەكات
ەیوەندیدار