ژمارەیەك تیرۆرستی داعش دەستگیركران



وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (4) تیرۆریستیان لە پارێزگاكانی بەغدا و سەڵاحەدین و كەركوك دەستگیر كردووە .

لیوا یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 27-11-2022 دەستگیركردنی (4) تیرۆریستی لە پارێزگاكانی بەغدا و سەڵاحەدین و كەركوك ڕاگەیاند.

هاوكات لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بە هەوڵێكی هەواڵگریی بەردەوام، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیویەتی لە سێ ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەو كارە ئەنجام بدات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی دەستگیركردنی (4) ئەندامی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاكانی (بەغدا- سەڵاحەدین- كەركوك).

سودانی گێڕانەوەی 182 ملیار دیناری دزراوی ڕاگەیاند
پێشت سودانی گێڕانەوەی 182 ملیار دیناری دزراوی ڕاگەیاند
وەزارەتی كشتوكاڵ؛ ئەم بارانە هیچ سودێكی بۆ ئاوی ژێر زەوی نەبووە
دواتر وەزارەتی كشتوكاڵ؛ ئەم بارانە هیچ سودێكی بۆ ئاوی ژێر زەوی نەبووە