“دوای سی ساڵ دەتانەوێت هەمیشە حزب زاڵ و حكومەت بێباڵ بێت”



 

ئەندامێكی دەست لەكاركێشاوەی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەكان گەڕانەوەیە بەرەو دواوە، دەشڵێت،”دوای سی ساڵ لەحوكمڕانی دەتانەوێت هەمیشە حزب زاڵ وحكومەت بێباڵ ومیلەت ڕووت و ڕەجاڵ ودەسەڵاتداریش كەڕ ولاڵ بێت”.

ئەبو بەكر هەڵەدنی، ئەندامی دەست لە كاركێشاوەی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەجیاتی ئەوەی پەرلەمان و حكومەت بەهێز بكەن و دەست لە دەسەڵاتی دادوەری و داواكاری گشتی وەرمەدەن و لە كۆڵ بازاڕ و زانكۆكان ببنەوە ، باس لە دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەكان دەكرێت ، كە ئەمە گەڕانەوەیە بەرەو دواوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای سی ساڵ لە حوكمڕانی دەتانەوێت هەمیشە حزب زاڵ وحكومەت بێباڵ ومیلەت ڕووت و ڕەجاڵ ودەسەڵاتداریش كەڕ و لاڵ بێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ؛ ئەم بارانە هیچ سودێكی بۆ ئاوی ژێر زەوی نەبووە
پێشت وەزارەتی كشتوكاڵ؛ ئەم بارانە هیچ سودێكی بۆ ئاوی ژێر زەوی نەبووە
پەرلەمانتارێك: دەستی حزب و واستە تێكەڵ بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكرێت
دواتر پەرلەمانتارێك: دەستی حزب و واستە تێكەڵ بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكرێت