لە هەفتەیەكدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دوو مەتر زیادیكردووە



لەماوەی هەفتەیەكدا 100 ملیم باران باریوە و بەو هۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نزیكەی دوو مەتر بەرزبووەتەوە.

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە لەم هەفتەیەدا ڕووی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كردووە ڕۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرز دەبێتەوە، بە تێكڕاش لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی دوو مەتر زیادیكردووە.

وتیشی، لە ماوەی هەفتەیەكدا 100 ملیم باران باریوە و بە تێكڕا بارانبارین لە ئەمساڵدا لە سنوری قەزای دووكان زیاتر لە 400 ملیمەتری تێپەڕاندووە.

ئەوەشی وت،لە ئێستادا نزیكەی یەك مەتر و نیومان ماوە بگەینەوە بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا، بۆیە ئەو ماوەیەی ماوە لە وەرزی بەهار بۆ باران بارین دڵخۆشكەرە بۆ ئەوەی ئاستی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنین.

ئەوە لەكاتێكدایە لە كۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار، شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانى گرتەوە و بەو هۆیەوە زۆرینەی كانیاو و ڕووبارەكان ژیانەوە و ئاستی ئاوی بەنداوەكانیش بەرزبوونەوە، شارەزایانی كەشناسی و كشتوكاڵیش ئاماژە بە تێپەڕینی هەرێم لە وشكەساڵی دەكەن.

 

كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس دەنگدانەوەی جیهانی بەدوادێت
پێشت كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس دەنگدانەوەی جیهانی بەدوادێت
ڕۆژانی نەورۆز ٥٠٥ تۆن گۆشتی سوور لە سلێمانی فرۆشراوە
دواتر ڕۆژانی نەورۆز ٥٠٥ تۆن گۆشتی سوور لە سلێمانی فرۆشراوە
ەیوەندیدار