د.پشدەر دەربارەی منداڵبوون بە نەشتەرگەری هۆشداری دەدات



پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، چ عەیبەیەكی گەورەیە ڕێژەی منداڵبوون بەنەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی تایبەت ڕێژەی سەرووی 90% بێت، بۆ بەرواری ڕۆژی 23ی 3ی 2023 ، دەشڵێت: “وتمان هاووڵاتیان ئاستی هۆشیاری زانستییان زۆر كەمە، ئەی پزیشكان بۆ وا دەكەن؟”.

د.پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایگەیاندووە، شەرم‌ و عەیبەیەكی گەورەیە منداڵەكەت بەنەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی تایبەت لەڕۆژی 23ی 3ی 2023 لەدایك بێت بەتایبەت ئەگەر نەبەكامیش بێت، وەزارەتی تەندروستی‌ و سەندیكاكان لەكوێن؟.

دەشڵێت،”چ عەیبەیەكی گەورەیە ڕێژەی منداڵبوون بەنەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی تایبەت ڕێژەی سەرووی 90% بێت، باشە وتمان هاووڵاتیان ئاستی هۆشیاری زانستییان زۆر كەمە، ئەی پزیشكان بۆ وا دەكەن؟”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ نازانن منداڵبوون بەنەشتەرگەری چەند ترسناكە بۆ منداڵەكە و بۆ دایكەكەش، ئەی نازانن كە منداڵی نەبەكام چەند مەترسی لەسەرە، باشە ئەی نازانن كە خودا خۆی ئاگاداری هەموو شتێكە و ناخەڵەتێندرێت؟

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە شەرمە و عەیبەیەكی گەورەیە ژیانی منداڵەكەت ‌و خۆیشت بخەیتە مەترسیەوە لەپێناو بەروارێك، كە كەس نایبینێت.

ئەو پزیشكە پسپۆڕە باس لەوەشدەكات، دایكان بیریان لەوە كردۆتەوە ئەگەر منداڵەكەت كێشەیەكی تەندروستی درێژخایەنی بۆ دروست بێت، سبەینێ بیرت لەوەكردۆتەوە، كە لەوانەیە منداڵەكەی خۆت تۆڵەت لێبكاتەوە بەهۆی ئەوەوە یان چۆن ڕووت دێت سەیری بكەیت؟

مپاپێ‌ دەبێتە كاپتن و بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاددا دەكات
پێشت مپاپێ‌ دەبێتە كاپتن و بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاددا دەكات
بەڤیدیۆ؛ ئەلیسا بۆ نەورۆز لە هەولێر بوو
دواتر بەڤیدیۆ؛ ئەلیسا بۆ نەورۆز لە هەولێر بوو
ەیوەندیدار